وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانى كارەبای نیشتيمانی زیاد كرا

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 میگاواتی لەگەرمیان بە وێستگەكانی كەلار و كفری و غازی سلێمانی (هێڵی نشتیمانی) وە بەسترایەوە. وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە ، ئەمڕۆ سێ شەممە 11ی 5ی 2021 كارەكانی بەستنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی 165 میگاواتی لە گەرمیان بە وێستگەكانی كەلار و كفری و غازی سلێمانی(هێڵی نشتیمانی) وە كۆتایی هات . ڕاشسگەیاندووە، بڕیارە بەم نزیكانە بەرهەمهێنان دەستی پێ بكات بە چەند قۆناغێك تاكۆتایی مانگی (٦) بگات بە (١٦٥)مێگاوات، بەمەش بەرهەمێنانی كارەبای نیشتیمانی زیاد دەكات و پێدانی كارەباش زیاد دەبێت .

The post وێستگەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانى كارەبای نیشتيمانی زیاد كرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.