حكومەتی هەرێم لە بارەی پشووی سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە، كە یەكەم ڕۆژی جەژنە دەبێتە پشوو. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەكات و لە پەیامێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت پشوو نیە. پەیامێك لە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەكەینەوە كە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە كە یەكەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو. دەوامی […]

The post حكومەتی هەرێم لە بارەی پشووی سبەی ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.