لەبارەى پشوى 10ى مانگەوە حکومەتى هەرێم ڕونکردنەوە دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

بەبۆنەی ڕزگارکردنی عێراق لە چەکدارانی تیرۆریستانى داعش، حکومەتی عێراقی رۆژی 10ی ئەم مانگەی لە سەرجەم دامو دەزگاکانی دەکاتە پشووی سەرتاسەری. لەبارەیەوە جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندوە: رۆژی 10ی کانوونی یەکەمی 2019 لە هەرێمی کوردستان دەوامی ئاسایی دەبێت و ناکرێتە پشوو. وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشداوە،لەئێستادا داعش سەریهەڵداوەتەوە و دەستی بە جموجوڵەکانی کردوەتەوە.