نوسینگەی عەلی سیستانی؛ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك مەرجەعی باڵای شیعەكان ڕایدەگەیەنێت، سبەی و دوو سبەی لە مانگی پێۆزی ڕەمەزانداین و ڕۆژی پێنج شەممە مانگی شەوال بەچاو ببینرێت و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژن. نوسینگەی سەید عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوار شەممە و پێنج شەممە لەمانگی ڕەمەزانداین و ئێوارەی پێنجشەممە مانگ بەچاو بینرا و ڕۆژی هەینی دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان. ئەمە لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەقفی سوننی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە سبەی چوار شەممە تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و پێنجشەممە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال و یەكەم رۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و هەروەها زۆرێك لە وڵاتانی ئیسلامی […]

The post نوسینگەی عەلی سیستانی؛ یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی دیاریكرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.