كفری؛ لەگوندی ئۆمەربلی داعش بەقەناس هێرشی كردە سەر پێشمەرگە

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك تیرۆرستانی داعش لەسنوری شارەدێی گوڵاڵە جارێكی دیكە هێرشی كردە سەر هێزەكانی پێشمەرگە پێشمەرگەیەك بریندارە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكراوە. چەكدارانی داعش لە سنووری گوڵاڵە هێرشیان كردە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی و لە گوندی ئۆمەربلیش بە قەناس هێرش كراوەتە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە بە فیشەكی قەناس پێشمەرگەیەك بریندار بووە. بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) كە لە شارۆچكەی كفرییەوە دەستی كەوتووە، هێرشەكە لە كاتژمێر 9 بۆ 10 بووە بۆسەر حەشدی شەعبی و لەو هێرشەدا ژمارەیەك لە چەكدارانی حەشدی شەعبی كوژراو بریندار بوون. هەر بە پێی زانیارییەكان، داعش لەكاتی هێرشەكەی بۆسەر حەشدی شەعبی لەگوندی ئۆمەربلی سەر بە كفری ، بەچەكی قەناس هێرشی كردۆتەوە سەر […]

The post كفری؛ لەگوندی ئۆمەربلی داعش بەقەناس هێرشی كردە سەر پێشمەرگە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.