عەبدولستار مەجید؛كورد و فەلەستینیەكان بووینەتە قوربانی ترسنۆكی وڵاتانی عەرەب و بەناو ئیسلامی

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمەی جولەكە دەیكات، جگە لەداگیركارییەكی بێ ڕەزای ئاشكرا، كۆمەڵكوژكردنی گەلێكی ستەملێكراوی خاك داگیركراوە و بەهەموو پێوەرێك تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لە ڕایگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە جارێكی دیكە بەداخەوە لەبەرچاوی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەمانگی پێرۆزی ڕەمەزاندا، ئیسرائیل بە دڕندانەترین شیواز كەوتەوە پەلاماردانی نوێژخوێنانی مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا و دواتریش موشەكبارانكردنی خەڵكی بێ دیفاعی فەلەستین لە كەرتی غەزە و شەهید و برینداركردنی دەیان هاووڵاتی كەلەناویاندا ژن و مناڵ هەیە. دەشڵێت،”هیچ گەلێك هێندەی گەلی كورد هەست بە ئازاری كۆمەڵكوژیی و داگیركاریی ناكات، كە هەردوولامان بووینەتە قوربانی دڕندەیی دوژمنان و دووڕوویی ئەوەی […]

The post عەبدولستار مەجید؛كورد و فەلەستینیەكان بووینەتە قوربانی ترسنۆكی وڵاتانی عەرەب و بەناو ئیسلامی appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.