سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین: "ئيسرائيل لە كەرتى غەززە كۆمەڵكوژى ئەنجامدەدات"

دوا نوێکردنەوە: 2021-05-12 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

سەرۆکوەزیرانی فەڵەستین، محەمەد ئشتییە ئاشكرایكرد، ئیسرائیل بە ھێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو تاوانی دژبە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە و رایگه‌یاند: "بۆ راگرتنی ھێرشەکانی ئیسرائیل دیپلۆماسییەتێکی چڕ بەڕێوەدەبەین".