دیجیتاڵ میدیای سپێده
كونسڵخانهی بهریتانیا ڕایدهگهیێنێت، "بەریتانیا داوای پابەندبوون و بەدواداچوونی وورد دەکات بۆ كهیسی سزادراوانی بادینان"
كونسوڵخانهی بهریتانیا له تۆری كۆمهڵاتی تویتهر لهبارهی سزادراوانی بادینان نوسیویهتی:
بەریتانیا ئاگاداری بڕیاری دادگای تێھەڵچوونەوەی ھەرێمی کوردستانی عێراقە لە کەیسی پێنج ڕۆژنامەوان و چاڵاكوانەكان، كە لە ٦ی ئایاری ٢٠٢١ ڕاگەیاندرا. نیگەرانین لە واووتنەکان دەربارەی کەموكوڕیەکانی کە ڕوویانداوە لە ماوەی دەستبەسەرکردن و پرۆسەی دادگاییکردنی پەیوەست بەم کەیسە.
ئاماژهی بهوهشكرد: لە پەڕاوی دادگا باسی کۆبوونەوە لەگەڵ کونسوڵخانەی ووڵاتان کراوە، کە جێگەی سەرسوڕمانە، کۆبوونەوە لەگەڵ دیپلۆماتە بیانیەکان تاوان نیە.
كونسوڵخانهی بهریتانیا ئهوهشی خستهڕوو: بەریتانیا داوای پابەندبوون و بەدواداچوونی وورد دەکات بۆ ئەم کەیسە و سەروەری یاسا لە ھەرێمی کوردستانی عێراق، کە ھەروەک لەتەواوی جیھان پەیڕەوکراوە.