ستۆکهۆڵم-KDP.info - ئەندامێکی پەرلەمانی سوید دەڵێ، کوردستان پێگەیەکی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیی بەهێزی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
کادیر کاسیرگا، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "هەرێمی کوردستان توانیویەتی قەوارەی سیاسیی خۆی بپارێزیت و حکوومەت و پەرلەمانی شەرعیشی هەیە و ئاکتیڤن، ئەمانەش لە ڕووی دەرەوە جیگای بایەخ و گرنگیپێدانن."
ئەو دەڵێ: "هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، کە سوید تێدا بەشدار بوو، پشتیوانیی هەریمی کوردستانی دەکرد، ئەمە هەنگاوێکی گەورە بوو و هەر لە سوید هەموو پشتیوانییەک دەکەین کە کوردستان پاراستوو بێت."
ناوبراو ئاماژەیشی دا: "ئەوان بە هەموو شێوەیەک کار بۆ دروستکردنی لۆبییەکی بەهێز بۆ کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی لە ناوەندەکانی دنیادا بەهێزتر بێت."
گوتیشی: "پێویستیە هەرێمی کوردستان ڕیفۆرمەکانی لە ڕووی سەربازی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە بەهێزتر بکات."
کاروان بـــــاعەدری