دیجیتاڵ میدیای سپێده
بهبۆنهی جهژنی رهمهزانی پیرۆزهوه ئهمینداری گشتی یهكگرتوو پهیامێك بڵاو دهكاتهوه
- الأمين العام للاتحاد الإسلامي الكوردستاني يوجه رسالة بمناسبة حلول عيد الفطر المبارك
پەیامی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە:
بسم الله الرحمن الرحیم
((ذلك ومن يعظم شعائر الله فانها من تقوی القلوب))
هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان لە موسڵمانانی جیهان بەگشتی و گەلی ئیمانداری كوردستان بەتایبەت پیرۆز ئەكەم..
داواكارم لە خودای پەروەردگار ئەم جەژنە پیرۆزە بەخێرو خۆشی و كامەرانی بگێڕێتەوە بەسەر موسڵماناندا بەتایبەت و هەموو مرۆڤایەتی بەگشتی..
وێرای بوونی چەند خاڵێكی دڵخۆشی وەكو:
• مزگەوتەكان ئاوەدانن و چین و توێژەكانی كۆمەڵگە بەجوانی و شەوقەوە پێشوازیان لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان كرد.
• دەیان دەزگای خێرخوازی لەچالاكیدایە بۆ بەدەمەوەچونی هەژاران و بێ باوكان و لێقەوماوان كە دیاردەیەكی هێجگار دڵخۆشكەرەوشایانی سوپاس و پێ زانینن..
• بە سوپاسەوە بۆ كەرتی تەندروستی و دەزگا پەیوەندیدارەكان ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمدا لە ژێر كۆنترۆڵدایەو پرۆسەی چارەسەرو ڤاكسین بەردەوامە..
بەڵام جێگەی داخ و ئەسەفە لەم ماوەیەدا و لەم بۆنە پیرۆزانەشدا چەندین حاڵەتی نەخوازراو دەبینین وەكو:
1/ كێشەی دارایی هاوڵاتیان و سەختی بژێوی و بڕینی مووچەو بێ كاری و ناسەقامگیری ئابوری هەر بەردەوامە..
2/ لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان پرسیار لەسەر دامەزراوەی دادوەری پەیدابوەو ئازادی بیروڕاو فرەیی و ڕۆژنامەوانی كەوتووەتە ژێر پرسیارەوە..
3/ سەرهەڵدانی هەندێ حاڵەتی دزێوی سوكایەتی بەئاین و نەریت و ئادابی گشتی كۆمەڵگە بوونی هەیە..
4/ مەترسی هەڕەشەی ئەمنی و سەرهەڵدانەوەی داعش و شەڕی خوێناوی سنورەكان و ئاوارەبونی گوندەكان لە ئارادایە..
5/ كێشەی داگیركاری قودسی پیرۆز لەدۆخێكی هەڵكشاودایەو لەم مانگە پیرۆزەدا أقصای پیرۆز بەر هێرشی سوپای داگیركەری ئیسرائیل كەوتووە..
خوێندنەوەی دۆخەكە لەهەردوو ڕەهەندەكەوە ئەوە ئەسەلمێنێ:
كە خولی روحی و عیبادەتی ڕەمەزان توانیویەتی كەشێكی ئارام لەسەر دڵەكان و لەمەیدانی كۆمەڵایەتی و هاوكاری ناوخۆیی كۆمەڵگەدا بەرپا بكات، بەڵام دەخوازێ حكومەت و حكومڕانانی وڵات بەرپرسانەتر كار بۆ چارەسەری كێشەو ئاریشە سیاسی و ئیداری و داراییەكان بكەن..
بۆیە دەخوازین هەمولایەكمان لەئاستی بەرەكەت و جوانیەكانی ڕەمەزان و جەژنەكەیدابین و پێكەوە دەستباری یەكتربین بۆ خزمەتی گەلەكەمان و چارەسەری كێشەكان و ڕێگرتن لە هەڕەشەی مەترسیەكان..
جارێكی تر جەژنی پیرۆز لە هەموولایەك پیرۆزبێ..
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان