دیجیتال میدیای سپێده
ده‌زگای زانایان و زانسته شه‌رعیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنى ره‌مه‌زان له موسڵمانانى كوردستان و جیهان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: موسڵمانان پێویسته جه‌ژن بگێڕن چونكه یه‌ك مانگه له خولی ته‌قوادان و له رۆژى جه‌ژندا بڕوانامه‌ی موته‌قی وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی خۆی پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تی كرد‌و قورئانی بۆ دابه‌زاندن كه‌مایه‌ی به‌خته‌وه‌ری دنیا‌و دواڕۆژه.
ده‌زگاى زانایانى یه‌كگرتوو له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: زۆر جێگه‌ی خۆیه‌تی به‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه جه‌ژن و شادی بگێڕین و پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازادی له‌یه‌ك بكه‌ین ، پیویسته موسڵمانان هه‌میشه به‌سۆزو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بان بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و واز له‌كینه‌و به‌غزو ڕق ئه‌ستوری بهێنن.
ده‌زگاى زانایان داواش له خواى گه‌وره ده‌كات موسڵمانان له‌ژێرده‌سته‌یی زاڵمان ڕزگار بكات و مزگه‌وتی ئه‌قصاش بگێڕێته‌وه بۆ موسڵمانان و جیهانیش له ده‌ردو به‌ڵای كۆرۆنا پاك بكاته‌وه .
ده‌قی پیرۆزباییه‌كه
هاوڵاتیانى خۆشه‌ویست ... موسڵمانانى جیهان به‌گشتى و موسڵمانانى كوردستان به‌تایبه‌تى ...
له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى شه‌وال و هاتنى جه‌زنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز به‌ناوى ده‌زگاى زانایان و زانسته شه‌رعیه‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستانه‌وه شایانترین و ڕازاوه‌ترین پیرۆزبایی جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان له ته‌واوى زانایانى ماندونه‌ناس و هاوڵاتیانى كوردستانى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و نزاى قبوڵبونى ڕۆژو دوعا‌و شه‌وبێدارییه‌كانتان لاى خواى به‌به‌زه‌یی بۆ ده‌كه‌ین ، جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به‌دڵێكى دامه‌زراو له‌سه‌ر ئیمان و خۆشه‌ویستى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجام بده‌ن دوربن له‌ناخۆشی و نه‌خۆشی و دڵتان پڕبێت له موحیبه‌ت و برایه‌تى بۆ یه‌كتر .
ئایینى پیرۆزى ئیسلام سه‌راپاى ڕه‌حمه‌ت و مایه‌ى كامه‌رانى و خۆشبه‌ختى و به‌خته‌وه‌رییه بۆ مرۆڤایه‌تى به‌گشتى و بۆ موسڵمانان به‌تایبه‌تى ، ئیسلام وه‌ك شه‌ریعه‌ت و هه‌موو ئه‌حكامه‌كانی كه‌شتى سه‌لامه‌تیه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌ناویاندا نیشته‌جێ ده‌بن . جه‌ژنى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز یه‌كێكه له شه‌عیره گه‌وره‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان . موسڵمانان پێویسته جه‌ژن بگێڕن چونكه یه‌ك مانگه له خولى ته‌قوادان و ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ى موته‌قی وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند شه‌وه‌دا خواى گه‌وره گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتى خۆى پێشكه‌ش به مرۆڤایه‌تى كرد‌و قورئانى بۆ دابه‌زاندن كه‌مایه‌ى به‌خته‌وه‌رى دنیا‌و دواڕۆژه .
وه له‌م شه‌وانه‌دا سێ جار لێخۆشبونى تایبه‌تى بۆ موسڵمانان پێشكه‌ش كردووه له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ڕۆژوو ته‌راویح و شه‌وبێدارى شه‌وى قه‌در . زۆر جێگه‌ى خۆیه‌تى به‌هه‌موو هه‌ست و نه‌ستمانه‌وه جه‌ژن و شادى بگێڕین و پیرۆزبایی و گه‌ردن ئازادى له‌یه‌ك بكه‌ین ، ئێمه‌ش به سۆز‌و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بان بین له‌گه‌ڵ یه‌كترو واز له‌كینه‌و به‌غزو ڕق ئه‌ستورى بهێنین.
له‌م كاته پیرۆزه‌شدا داوا ده‌كه‌ین له خواى به‌ده‌سه‌ڵات و میهره‌بان موسڵمانان له‌ژێرده‌سته‌یی زاڵمان ڕزگار بكات و مزگه‌وتى ئه‌قصاش بگێڕێته‌وه بۆ موسڵمانان و جیهانیش له ده‌ردو به‌ڵاى كۆرۆنا پاك بكاته‌وه .
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز‌و تاعه‌تتان قبوڵى لاى خواى به‌سۆز بێت
ده‌زگاى زانایان و زانسته شه‌رعیه‌كانى
یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان