دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، بەهۆکارێکی نادیار دوو هەزار دۆنم پوش و پاوان سوتان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی ئایاری 2021، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاخی ( گردە رەش) لە سنووری گوندی بەرگورد ئاگرێکی فراوان کەوەتەوە، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژهی بهوهش كردووه،لە ئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە و کوژاتەوە و مەزەندە دەکرێت بههۆی ئاگرهكهوه دوو هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی، هەروەها نزیکەی (20) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان.