دیجیتاڵ میدیاى سپێده
مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سه‌عید وه‌یسی.
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەم و 26ـه مین ساڵیادی ڕاگه‌یاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین وەکو ئەمینداری گشتی، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی لە مامۆستا سەلاحەدین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی كرد.