له‌ چه‌ند شاروشارۆچكه‌یه‌ك گردبوونه‌وه‌ دژی سزادانی چالاكوانانی بادینان ئه‌نجامدرا

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ چه‌ند شاروشارۆچكه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان مامۆستایانی ناڕازی گربوونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان دژی سزادراوانی بادینان ئه‌نجامدا.

ئەمڕۆ کە هاوکاتە لەگەڵ جەژنی ڕەمەزان، ژمارەیەک مامۆستا و چالاکوان لە بەردەم باخی گشتی لە سلێمانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ڕێکخست.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ شاری كه‌لار كۆیه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانان و مامۆستایان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گربوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا ئەو مامۆستا و چالاکوانانە داوادەکەن دەستگیرکراوانی بادینان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوانیش هەڵبگیرێت.

ئاماژەیان بەوەش دەکەن، سزای دەستگیرکراوانی بادینان سیاسییە نەک یاسایی، هەربۆیە پێویستە بە فشاری هەموولایەک ئازادبکرێن.