خەڵك بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی پێكدانانی ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا هایلۆكس و ماتۆڕسكیلێك دوو كەس برینداربوون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی راگەیاندن و ھۆشیاری بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، لە رووداوێكی هاتوچۆدا دوو كەس برینداردبوون و رووداوەكە لەنێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا هایلۆكس و ماتۆڕسكیلێك بووە. ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی ڕووداوەكەدا شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە برینداربوون. ئەمە لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ بە هۆی ڕووداوێكی دیكەی هاتووچۆ لە سلێمانی لەسەر ڕێگای تاسڵوجە-ڕاپەڕین 5 كەس بە سەختی بریندار بوون.
The post ڕاپەڕین.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا دوو كەس بریندار بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.