دهۆک - KDP.info – ئەمڕۆ، ١٩ شوباتی ٢٠٢٠، پڕۆژەی دووڕێیانی ڕێگای گرشین- سحێلا، کە ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە، کرایەوە.
مەعسووم ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و پرد و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێیکردن لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "پڕۆژەی دووڕێیانی ڕێگای گرشین-سحێلا، کە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان و لە ساڵی ٢٠١٧ــەوە دەست بە دروستکردنی کراوە، ئەمڕۆ کرایەوە."
ناوبراو بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "درێژیی ڕێگاکە ٢٠ کم و، دوو سایدە، هەر سایدێکیشی دوو لاینە، گوژمی تێچووی پڕۆژەکەش ٥٣،٦٤٨،٦٦٢ ملیۆن دۆلارە و لە لایەن بانکی نێودەوڵەتییەوە تەمویل کراوە، کە لە چوار ئۆڤەرپاس و دوو ئاندەرپاس پێک دێت و، ڕێگایەکی نێودەوڵەتییە.'
کاروان باعەدری