هەولێر -KDP.info- وه‌فدێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه بۆ دانوستان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانی گه‌لی كوردستان. ڕاوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێ، تا ئێستا دانوستانه‌كان باش به‌ڕێوه چوون، كورد به یه‌كگرتوویی هه‌نگاو ده‌نێت و سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆمان كاندیده‌كان بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاری بكه‌ین.
دڵشاد شه‌هاب، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "دوای هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كاك نێچیرڤان بارزانی بۆ هه‌نگاونانی كورد به یه‌كگوتاری بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان، ئێستا له دانوستانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پرسی جه‌وهه‌رییه، دیاریكردنی كاندیدانی كورد بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان مافێكی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستانه، پرسه‌كه پرسی حزب نییه، پرسه‌كه پرسی دداننانه به قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان، خۆشبه‌ختانه ئه‌مڕۆ وه‌فدی باڵای حزبه‌كانی كوردستان به یه‌كه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن، بابه‌ته‌كه بابه‌تی بێلایه‌نی و لایه‌نداری نییه بۆ كاندیدانی كورد له حكوومه‌تی نوێ عێراقدا، ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌ته‌كه حسابكردنه بۆ كوردستان".
دڵشاد شه‌هاب گوتیشی: "ئه‌و كێشانه‌شی به ناوی شه‌قامی عێراقی ده‌گوترێن، كێشه له شه‌قامی عێراقی هه‌بوون، پێوه‌ندیی به نوێنه‌رایه‌تیی كورد نه‌بووه له حكوومه‌ته‌كانی عێراق، هه‌رگیز وه‌زیری كورد نه‌بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری له پارێزگاكانی عێراق نه‌بووبێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن ده‌ورێكی ئه‌ساسیی هه‌بووه له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقدا ئێمه شه‌ریكی ڕاسته‌قینه‌ین، ئه‌وه نییه كه‌سێك بیه‌وێت ئێمه شه‌ریك بین، یان شه‌ریك نه‌بین."
ڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان گوتیشی: "له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و فڕاكسیۆنه‌كانی كورد له به‌غدا، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆك بووین، هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌ندرێت، ئه‌وه به یه‌كگرتوویی ده‌ینێن بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق و ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، خۆشبه‌ختانە، ئێستا ئه‌و پرسه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە و وه‌فدێكی كوردستانی له به‌غدایه، وه‌فدی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی تێدایه، گفتوگۆكان له چوارچێوه‌ی زامنكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانمانه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "ئێمه پێمان وایه نابێت هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی سیاسی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، ده‌مانه‌وێت وه‌ك كیانێكی ده‌ستووری مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، به‌شێكی لایه‌نه شیعیه‌كانیش تێبینییان له‌سه‌ر ئه‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنه هه‌یه بۆ دیاریكردنی كاندیدانی پۆسته وه‌زارییه‌كان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ڕاسپێردراو مافی خۆیه‌تی كه‌سانی به‌توانا و پڕۆفیشناڵ و سه‌ركه‌توو داوا بكات بۆ كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی و ده‌توانێت ئه‌و مه‌رجانه له‌گه‌ڵ حزبه‌كان باس بكات، به‌ڵام بیر له‌وه بكرێته‌وه پرس به كه‌س نه‌كرێت بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كان، بۆ ده‌بێت بۆ دانگدان به حكوومه‌ت بێنه لای حزبه‌كان و بڵێن دەنگ به حكوومه‌ت بده‌ن، ئێمه پێمان وایه ده‌گه‌ینه ڕێكکه‌وتن كۆبوونه‌وه‌كانیش تا ئێستا به‌باشی به‌ڕێوه چوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "دوو خاڵی زۆر گرنگ هه‌یه ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌وانیش یه‌كگوتاریی هه‌رێمی كوردستانه، دووه‌مین مافه ده‌ستوورییه‌كان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت، تا ئێستاش گفتوگۆكان نه‌گەیشتووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زیری كورد له شوێنی خۆیان ده‌مێننه‌وه، یان لاده‌درێن، لای ئێمه گرنگ پاراستنی مافه‌كانی هه‌رێمه، سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان، خۆمان كاندیدانی كورد بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان دیاری بكه‌ین، پاش ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وته‌ی هه‌رێمی كوردستان دیاری كرا، لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناوخۆیان دابنیشن و گفتوگۆ له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كان بكه‌ن".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ