بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەلیم شووشکەیی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق و نوێنەری ئەم حزبە لە شاندی دانوستانکاری کوردی لە بەغدا بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، ڕایگەیاند کوردەکان جەخت لەسەر ئەم بابەتە دەکەنەوە کە خۆیان دەبێت وەزیرە کوردەکانی حکوومەتی داهاتوو دەستنیشان بکەن، نەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەت.