شەپۆلێكی سەرمای بەهێز بەڕێوەیە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia

پسپۆرێکی کەشناسی عێراقی ئاشکرای دەکات لەم هەفتەیەو هەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی کڕێوەو سەرمایەکی زۆر روو لەهەرێم و ناوچەکە دەکات. سادق عەتیە، پسپۆری کەشناسی عێراقی کەمێک لەمەوبەر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئەو شەپۆلە سەرمایەیە پلەی گەرما بەشێوەیە بەرچاو دادەبەزێنێت و شەپۆلەکە لە هەرێمی کوردستان بەبارانەوە دەبێت. ئەو پسپۆرە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو شەپۆلە سەرمایە لە بەستەڵەکی باکوری گۆی زەویەوە دێت و، ئەم هەفتەیەو هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و عێراق و سوریاو تورکیا و کوێت و باکوری سعودیە دەگرێتەوە لە شەوی رابردووشەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی گرتۆتەوە.