دیجیتاڵ میدیاى سپێده
كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی ئایار، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فەڵەستین کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حەفتاوپێنجەمین خولی كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤۆڵکان بۆزکر، لەرێگەی تویتەرەوە ئاشكرایكرد، دوای داواکاریی ههریهك له نێجیریا و جەزائیر، كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی پێنج شەممە کۆدەبێتەوە.
ھەریەک لە نێجیریا، کە سەرۆکایەتی ئەم خولەی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی دەکات و جەزائیر کە سەرۆکایەتی گرووپی عەرەبی بەڕێوەدەبات، نامەیان بۆ سەرۆکی كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ڤۆڵکان بۆزکر ناردووە و داوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەى كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانیان لێکردووە.
كۆمهڵهی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی پێنجشەممە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی نیویۆرك، بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کە رووی لە ھەڵکشان کردووە و ھێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کۆدەبێتەوە.