وه‌فدێكى یه‌كگرتووى ئیسلامى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كرد

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-17 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

شاندێكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌مینداری گشتی سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كرد له‌شاری هه‌ولێر و پشتگیرى و هاوسۆزى خۆیان بۆ گه‌لى فله‌ستین ده‌ربڕى و ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى ئیسرائیلیان كرد بۆ سه‌ر هاوڵاتیانى فله‌ستینى.

شانده‌كه‌ی یه‌كگرتوو پێكهاتبوون له‌ دكتۆر محمد هاودیانی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و هه‌ریه‌كه‌ له‌ دكتۆر ئیسماعیل سگێری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووى ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌ده‌نی په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ نه‌زمی حزوری قونوسوڵی فه‌له‌ستین تاوتوێی دۆخی فه‌له‌ستین و هاوخه‌می و پشتیوانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیان به‌گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ڕاگه‌یاند.

دكتۆر محمد هاودیانی ڕایگه‌یاند به‌ناوی ئه‌مینداری گشتی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو پشتیوانی خۆمان بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ پشتیوانیمان له‌فه‌ڵه‌ستین هه‌م ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئاینیه‌ هه‌میش ئه‌ركێی ئینسانیه‌ ئیسرائیل به‌ربۆته‌ گیانی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین به‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین هاوشێوه‌ی گه‌لی كورد گه‌لێكی سته‌م لێكراوه‌ یه‌كگرتووش هه‌میشه‌ له‌به‌ره‌ی سته‌ملێكراونه‌ له‌هه‌ركوێیه‌كی دونیا دابن.

دكتۆر ئیسماعیل سگێری جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش له‌لای خۆیه‌وه‌ پشتیوانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین دوپاتكرده‌وه‌