دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا ڤاکسینی کۆرۆنایا وەرگرتووە، گەیشتووەتە ٤٩١ ھەزار و ٤٥٢ کەس.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٢٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٣٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، شەش ھەزار و ١٩٨کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٤٦ ھەزار و ٩٤٨ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦ھەزار و ٢٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٥٦ ھەزار و ٨٨٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٧ ھەزار و ١٠٦ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ئاماژە بەوەشدراوە کە ژمارەی ئەو کەسانەیش کە تا ئێستا بۆ جاری دووەم ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، گەیشتووەتە ٨٧ ھەزار و ٣٣٤ کەس و ھاتووە:"تا ئێستا، ٤٩١ ھەزار و ٤٥٢ کەس، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە".
پێشتر وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق رایگەیاندبوو: "تا ئێستا تەنھا ٥٠٠ ھەزار کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە کە رێژەکەی بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە کە ٤٠ ملیۆن کەسە دەکاتە لەسەدا دوو".