بڕیاری كەمكردنه‌وه‌ی ژمارەی پاسەوانەكانی بەرپرس و ئەفسەران ده‌درێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بڕیار لەسەر كەمكردنی ژمارەی پاسەوانەكان بۆ بەرپرس و ئەفسەران ڕاگەیاند و ئەفسەری خوار پلەی عقید پاسەوانی لێ سەندرایەوە

‏‎خشتەی پاسەوانان بۆ پلە باڵاكان بە شێوەی خوارەوە بڕیاری لەسەر دراوە:

‏‎وه‌زیر/ 10 پاسه‌وان.
‏‎بریکاری وه‌زیر/ پێنج پاسه‌وان.
‏‎پارێزگار/ هه‌شت پاسه‌وان .
‏‎جێگری پارێزگار/ دوو پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان/ سێ پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان/ شه‌ش پاسه‌وان.
‏‎جێگری سه‌رۆکی دادگای پێداچوونه‌وه‌ و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه/‌ سێ پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆک دادگا مه‌ده‌نییه‌کان/ سێ پاسه‌وان.
‏‎دادوه‌ری مه‌ده‌نی/ دوو پاسه‌وان.
‏‎سه‌رۆکی داواکاری گشتی/ سێ پاسه‌وان.
‏‎ئه‌ندامی داوکاری گشتی/ دوو پاسه‌وان.
‏‎قایمقام/ دوو پاسه‌وان.
‏‎به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌/ دوو پاسه‌وان.
‏‎به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ/ سێ پاسه‌وان.
‏‎پشکنه‌ری کارگێڕی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ یه‌ک پاسه‌وان.
‏‎په‌رله‌مانتار/ سێ پاسه‌وان.
‏‎فه‌ریق ئه‌وه‌ل/ چوار پاسه‌وان.
‏‎فه‌ریق/ سێ پاسه‌وان.
‏‎لیوا/ دوو پاسه‌وان.
‏‎عه‌مید/ یه‌ک پاسه‌وان.
‏‎عه‌قید/ یه‌ک پاسه‌وان