دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە میانی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی کە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بینیامین نهتانیاهو، ئەنجامیدا پێی راگەیاندووه کە بە ئاراستەی ئەو رێگایەی کە ناوچەکە بەرەو ئاگربەست دەبات، چاوەڕوانی ئەوە دەکات ئەمڕۆ گرژییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە کۆشکی سپییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ جۆ بایدن و بینیامین نهتانیاهو، لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا تاوتوێی رووداوەکانی غەززەیان کردووە.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە "ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ کەمکردنەوەی تواناکانی حەماس و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە" و ھەوڵە دیپلۆماتییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "سەرۆک بایدن بە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی راگەیاندووە، کە بە ئاراستەی ئەو رێگایەی کە ناوچەکە بەرەو ئاگربەست دەبات، چاوەڕوانی ئەوە دەکات ئەمڕۆ گرژییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە".