هەولێر-KDP.info- لە ھەرێمی كوردستان حەوت ھەزار رۆژنامەنووس ھەن و نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانیش دهڵێ، داوامان كردووە لە ئێستادا خانەنشینیی رۆژنامەنووسان بخرێتە چوارچێوەی خانەنشینیی گشتییەوە، بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی لە یاسای خانەنشینیی رۆژنامەنووساندا ھاتوون".
حاكم ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "بە ھۆی كۆمەڵێك گرفتی پیشەییەوە، بەداخەوە نەتواندراوە سندووقی خانەنشینیی رۆژنامەنووسان كارا بكرێت، ئێمە لە رێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە پڕۆژەیەكمان داوەتە ئەو لیژنەیەی كە كار بۆ ئامادەكردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای خانەنشینیی یەكگرتوو دەكات لە ھەرێمی كوردستان".
نەقیبی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان دەشڵێت: "داوامان كردووە لە ئێستادا خانەنشینیی رۆژنامەنووسان بخرێتە چوارچێوەی خانەنشینیی گشتییەوە، بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی لە یاسای خانەنشینیی رۆژنامەنووساندا ھاتوون".
حاكم ئازاد ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "سەندیكا داوای لە لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستانیش كردووە، كە پشتگیری لە سەندیكا بكەن بۆ ئەوەی ریفۆرم لە یاسای خانەنشینیی رۆژنامەنووساندا بكرێت، بە شێوەیەك لە بەرژەوەندیی رۆژنامەنووسانی ھەرێمی كوردستاندا بێت".
قائید میرۆ