دیجیتاڵ میدیای سپێده
بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس دوپاتیكرده‌وه هه‌ر ئاگربه‌ستێك پێویسته قودسى داگیركراو و مزگه‌وتى ئه‌قساش بگرێته‌وه نه‌وه‌ك به ته‌نها غه‌ززه.
له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسیى ئه‌نادۆڵ، كه رۆژى شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، "سامى ئه‌بو زه‌رى" وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس، ئاماژه‌ى به كۆشش و نێوه‌ندگیرییه‌كان كرد كه چه‌ندین لایه‌نى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمایه‌تى ده‌یده‌ن، له پێشه‌وه‌یان میسر و قه‌ته‌ر و نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى ئاشتى "تور وینسلاندا".
"سامى ئه‌بوزه‌رى" گوتى، بزوتنه‌وه‌كه‌ى كرانه‌وه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى نیوهندگیره هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئاگر به‌ست، له كاتێكدا ئیسرائیل سووره له‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ى غه‌ززه و قودس و مزگه‌وتى ئه‌قسا، جه‌ختیشیكرده‌وه كه هێوركردنه‌وه‌ى گشتگیر داواكارى حه‌ماسه.
وته‌بێژى بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس زیاتر گوتى، "یه‌كه‌مجار پێویسته دوژمنكارى له‌سه‌ر غه‌ززه و مزگه‌وتى ئه‌قسا بوه‌ستێنرێت، داگیركا‌ر ئه‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێدانه ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌یه‌وێت ناسنامه‌ى جولهكایهتى قودس جێگیر بكات، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌یه رێگاى پێناده‌ین.
ئه‌وه‌شى گوت، ئیسرائیل هه‌وڵده‌دات گره له‌سه‌ر فاكته‌رى كات بكات به‌وه‌ى بگاته وێنایه‌كى ده‌ستكه‌وت كه له‌میانه‌یدا ئه‌و جه‌نگه كۆتایى پێبێنێت.