وتەبێژی حكومەتی هەرێم: كێشە بۆ مووچە نەهاتووەتەپێش

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-20 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ وتەبێژی فەرمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كێشەیەك لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە نییە، هەرچەندە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت. جووتیار عادل، وتەبێژی فەرمیی حكوومەتی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەكرد، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەی ئاسایی دەڕوات و كێشەی بۆ نەهاتووەتەپێش. وتیشی”مووچە مافی فەرمانبەرانە و هاوكاری حكومەت نییە، كاری لەپێشینەی حكومەتیش دابەشكردنی مووچەیە”. […]