سایەق گڵابەكانی سنوری دەربەندیخان داوادەكەن كرێكانیان بۆ زیاد بكرێت

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مرۆ 22-5-2021 كاتژمێر 11:00 پێش نیوه‌ڕۆ نزیكه‌ی 40 سایه‌ق گڵابه‌ له‌ سنوری ده‌ربه‌نیخان له‌به‌رامبه‌ر كه‌می كرێكانیان گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو داوا ده‌كه‌ن كرێكانیان بۆ زیادكه‌ن

نوێنه‌ری سایه‌ق گڵابه‌كان به‌سپێده‌ی راگه‌یاند: به‌رله‌به‌رزبوونه‌وه‌ی دۆلار كرێكانیان به‌دۆلار پێده‌درا له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه‌ به‌ڵام له‌گه‌ل به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار ئێستا كه‌دۆلار گرانه‌ كۆمپانیاكان كرێكانیان به‌دینار پێده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لایه‌ن سایه‌ق گڵابه‌كانه‌وه‌ درووست كردووه‌.

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری سایه‌ق گلابه‌كان ئه‌وه‌یشی خسته‌ ڕوو:كه‌ سایه‌ق گڵابه‌كان داوا ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ته‌نێك 3.5 (سێ دۆڵار و نیو) كرێیان پێبدرێیت.