هه‌فته‌ى داهاتوو هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك ده‌گه‌رێنه‌وه‌

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌


سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ئاشكرایكردوه‌: كه‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاى كه‌ركوك ده‌گه‌رێنه‌وه‌،ئه‌مه‌ش له‌دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ى پێشمه‌رگه‌ ئاشكراشیكردوه‌:كه‌بریاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ كه‌ركوك بگه‌رێنه‌وه‌،راشیگه‌یاند: گه‌رانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ پارێزگاى كه‌ركوك به‌رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم وناوه‌ند بووه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه‌:هه‌شت له‌سه‌ربازانى لیواى یه‌ك و دوو له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ ده‌گه‌نه‌ ژوورى ئۆپه‌راسیونه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌بنكه‌ى سه‌ربازى "كه‌ى وه‌ن" له‌كه‌ركوك.

ئاشكرایكرد:له‌ماوه‌ى 7 بۆ 15 رۆژیش یه‌كه‌م سرییه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌رێنه‌وه‌ بۆ پارێزگاى كه‌ركوك،ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌دواى كشانه‌وه‌یان له‌تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 دا، دواى ئه‌نجامدانى ریفراندوم،گرژییه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ده‌ستیان پێكرد وپێشمه‌رگه‌ خۆى له‌كه‌ركوك كشانده‌وه‌.