دیجیتال میدیای سپێده
سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ئاشكرایكردوه: كههێزهكانى پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاى كه‌ركوك ده‌گه‌رێنه‌وه،ئه‌مه‌ش له‌دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌ى پێشمه‌رگه ئاشكراشیكردوه:كهبریاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك بگه‌رێنه‌وه،راشیگه‌یاند: گه‌رانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاى كه‌ركوك به‌رێككه‌وتنى نێوان هه‌رێم وناوه‌ند بووه.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه:هه‌شت لهسهربازانى لیواى یه‌ك و دوو له‌هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌رۆژى یه‌ك شه‌ممه ده‌گه‌نه ژوورى ئۆپه‌راسیونه هاوبه‌شه‌كان له‌بنكه‌ى سه‌ربازى "كه‌ى وه‌ن" له‌كه‌ركوك.
ئاشكرایكرد:له‌ماوه‌ى 7 بۆ 15 رۆژیش یه‌كه‌م سرییهى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ پارێزگاى كه‌ركوك،ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌دواى كشانه‌وه‌یان له‌تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى 2017 دا، دواى ئه‌نجامدانى ریفراندوم،گرژییه‌كانى نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ده‌ستیان پێكرد وپێشمه‌رگه خۆى له‌كه‌ركوك كشانده‌وه.