دیجیتال میدیای سپێده
لە پارێزگای دهۆك،بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا، ئاگر دەگرێت و سێ کەس تیایدا گیانیان لەدەستدەدەن.
بێوار عیبدولعەزیز وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ڕایگەیاند،" دوێنێ هەینی لەسەر رێگای بەدریکی و نزیک گوندی خەتاری لە سنوری قەزای سیمێڵ ئۆتۆمبێلێك لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە و بەهۆیەوە خۆی کێشاوە بە ستونێکی کارەبادا، سەرەنجام ئاگر لە ئۆتۆمبێلەكە بەربووە".
ئاماژەی بەوەشداوە،" چوار کەس لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و دانەیەکی دیکەیان بە سەختی برینداربووە".