دیجیتال میدیای سپێده
له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له تایلاند سه‌گی پشكنه‌ری راهێنراو، ده‌ستبه‌كار بوو بۆ ده‌ستنیشانكردنى توشبووانى كۆرۆنا.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك سه‌گه‌كان كه له لایه‌ن توێژه‌رانی كۆلێجی ڤێرتێرنه‌ری زانكۆی چولالونگ كورن بانگكۆك ه‌وه راهێندراون، سه‌ركه‌وتووبوون له تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر بۆنی جه‌سته‌ی توشبوویه‌كی په‌تاى كۆرۆنا. ئاماژه به‌وه كرا كه سه‌گه راهێنراوه‌كان توانیویانه سه‌دا 95ى سه‌ركه‌وتووبن له تاقیكردنه‌وه‌ی دیاریكردنی تووشبوانى كۆرۆنا.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌گه راهێنراوه‌كان هاوكار ده‌بن له خێرا دیاریكردنی توشبووانی كۆرۆنا له بازاڕه گه‌وره‌كان و ناوچه قه‌ره‌باڵغه‌كان و شوێنى كاره‌كاندا كه هاتوچۆ تیایاندا كۆنترۆڵ ناكرێت، سه‌گه‌كان كه له‌نێو ئامێری تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌ڕۆكدا ئه‌ركیان ده‌بێت و به‌ركه‌وتنیان له گه‌ڵ كه‌سه‌كاندا نابێت و ته‌نیا بۆنی جه‌سته‌ى كه‌سه‌كان ده‌كه‌ن كه به نموونه وه‌رده‌گیرێت و دۆخه‌كه دیاری ده‌كه‌ن، هه‌ندێ له وڵاتانی جیهان كه هه‌ریه‌ك له فینلاند و ئیمارات و ئه‌ڵمانیا و هیندستانیان له‌نێودایه ده‌ستیان كردووه به سوود وه‌رگرتن له سه‌گی تایبه‌ت له دۆزینه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كانی كۆرۆنادا.