دیكۆمێنتێكی نهێنی: سه‌رۆكی تونس پلانی كوده‌تای دانابوو

دوایین نوێکردنەوە 2021-05-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ماڵپه‌ری "میدڵ ئێست ئای" بریتانی دیكۆمێنتێكی "زۆر نهێنی" سه‌رۆكاتی تونس بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ به‌رواره‌كه‌ی بۆ 13 ئه‌م مانگه‌ (ئه‌یار 2021) ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، باس له‌ پلانێكی كوده‌تا ده‌كات له‌ تونس.

به‌پێی ئه‌و دیكۆمێنته‌، سه‌رۆكی تونس قه‌یس سه‌عید پلانی دانابوو ركابه‌ره‌كانی بانگی كۆشكی سه‌رۆكاتی بكات و له‌و كاته‌ باری نائاسیی ڕابگه‌ینێت و ڕێگه‌ نه‌دات ئه‌و سیاسیانه‌ ده‌ربچن و دواتر سیاسی و گه‌وره‌ بزنسمانه‌كان ده‌ستگیربكرێن.

به‌پێی دیكۆمێنته‌كه‌، سه‌رۆكی تونس مادده‌یه‌كی ده‌ستور كارا ده‌كرد، كه‌ رێگه‌ی ده‌داتێ باری نائاسایی له‌ وڵات رابگه‌ینێت و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ربگرێت.

به‌پێی ئه‌و پلانه‌، سه‌رۆكی تونس داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ده‌كرد بۆ تاوتێكردنی بارۆدووخی كۆرۆنا له‌ وڵات، دواتر كۆده‌تای ده‌كرد.

دواتر به ئاماده‌بووان راده‌گه‌یاند، كه‌ له‌نێویاندا سه‌رۆكی حكومه‌ت هیشام مشیشی و سه‌رۆكی په‌رله‌مان راشد غه‌نوشی كه‌ سه‌رۆكی پارتی نه‌هزه‌یه‌ ئاماده‌ده‌بوون، كه‌ ئه‌و مادده‌یه‌ی ده‌ستور كارا ده‌كات و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌خاته‌ ده‌ستی خۆی و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی ده‌ستگیر ده‌كرد.

دواتر سه‌رۆكی تونس وتارێكی ته‌له‌فزیۆنی پێشكه‌ش ده‌كرد و كوده‌تاكه‌ی بۆ گه‌لی تونس راده‌گه‌یاند.

به‌پێی دیكۆمێنته‌كه‌، لیوا خالد یه‌حیاوی به وه‌كاله‌ت ده‌كرده‌ وه‌زیری ناوخۆ و هێزی چه‌كدار له‌ ناو شاره‌كان بڵاوه‌پێه‌دكردن.

له‌ هه‌مان كاتدا، كه‌ساتیه‌ دیاره‌كانی ده‌خسته‌ ژێر مانه‌وه‌ی ناجاری، له‌وانه‌ش په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی نه‌هزه‌ و قه‌لب تونس.

و بۆ ئه‌وه‌ی كوده‌تاكه‌ لای خه‌ڵك قبۆڵ بكرێت، بڕیاری ده‌دا، به‌ راگرتنی هه‌موو پاره‌دانێكی كاره‌با و ئاو و ته‌له‌فون و ئه‌ینته‌رنێت و باج بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ و دابه‌زاندنی نرخی شتومه‌كه‌ سه‌ره‌كیه‌كان و سوته‌مه‌نی به‌رێژه‌ی سه‌دا 20.