دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٧٦٩ حاڵەتی چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، چوار ھەزار و ١٠٢ حاڵەتی تووشبوون و ٢٤حاڵەتی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و لە بەرامبەردا، ١٧ ھەزار و ٥٠٥ ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و ئەو کەسانەیش کە ڤاکسین-یان وەرگرتووە، بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ١٠٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٤ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٧٦٩ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ١٧٢ ھەزار و ٤٢ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦ ھەزار و ٢١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٦ ھەزار و ٦١٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ئەوەیش خراوەتەڕوو لە میانی ٢٤ کاتژمێر رابردوودا، ١٧ ھەزار و ٥٠٥ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و هاتووە:"ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا لە عێراق ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، گەیشتووەتە ٥٣٦ ھەزار و ١٨٢ کەس".