ئەو دو منداڵەی لەناحیەی ڕزگاری بێ سەروشوێن بون، لەنێو چاڤیلاندی سلێمانی دۆزرانەوە

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان -       

ئەو دو منداڵەی نیوەڕۆی دوێنێ لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار دیارنەمان، ئەمشەو لەناو چاڤیلاند دۆزرانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند،"نیوەڕۆی دوێنێ پێنج شەممە لەناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار دومنداڵ بەمەبەستی ڕۆشتن بۆ قوتابخانە لەماڵ دەردەچن و دواتر بێسەرو شوێن دەبن. ئەمشەو لەنێو چاڤی لاند لە سلێمانی دۆزرانەوە".

عەلی جەمال قدوری بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند،"دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکە، ئاگادارکراینەوە کەئەو دو منداڵە لەنێو چاڤیلاند لەشاری سلێمانی دۆزراونەتەوەو لەئێستادا لای هێزە ئەمنیەکانی سلێمانین و کەسوکاری منداڵەکانیش ئاگادارکراونەتەوە."

سەبارەت بە هۆكاری روداوەكە وتی،"لەئێستادا دیارنییە ئەو منداڵانە چۆن و بەچی گەشتونەتە ئەو شوێنە، پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەی ورد کردوەو کە ئایا ئەم منداڵانە خۆیان ڕۆشتون یان لەلایەن کەسێکەوە براون، لەڕێگەی کامێرای چاودێریەوە زانیاری لەسەر حاڵەتەکە کۆکراوەتەوەو دواتر دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڵاودەکەینەوە.