بافڵ تاڵەبانی لە 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا سەردانی ئارامگەی سەرۆک مام جەلال دەکات

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-01 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیتدا و چل ‌وپێنجەمین ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەكەماندا سەردانی ئارامگەی مام جەلال دەکات و رایدەگەیەنێت: گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەین، لەم یادەدا بانگهێشتتان دەكەین پێكەوە تاوێك لە كاروانی خەباتی نەپساوەی پڕ شەهید و پڕ دەستكەوتی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان رابمێنین. پێكەوە سەری رێز و وەفا بۆ شەهیدەكانمان نەوی بكەین كە لەپێناو سەرخستنی باوەڕە نەگۆڕەكانی یەكێتی بۆ ئاشتی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، چارەی خۆنووسین، دادپەروەریی كۆمەڵایەتی ‌و دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ خەڵكی كوردستان گیانی خۆیان بەخشی. پێكەوە بەڵێن بدەین بە كەسوكاری سەربەرزیان، بە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەكان و پێشمەرگە دێرینەکان، بە رێكخستنە نهێنییەكان ‌و […]

The post بافڵ تاڵەبانی لە 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا سەردانی ئارامگەی سەرۆک مام جەلال دەکات appeared first on SNN.