تویتەر هەژماری سەركردەیەكی دیاری عێراقی راگرت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، هەژماری تایبەتی (قەیس خەزعەلی) سەرۆكی هێزە چەكدارەكانی عەسائیبی ئەهلی هەق-ی راگرت.

بەگوێرەی هەندێك میدیای عێراقی، راگرتنی هەژماری تایبەتی قەیس خەزعەلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوكردنەوەی وێنەی ئەو گەنجەی لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی بەغداد لە چەند رۆژی رابردودا دوای كوژرانی لەلایەن هەندێك خۆپیشاندەرەوە تەرمەكەی بە یەكێك لە ستونەكانی هاتوچۆوە هەڵواسراو دواتر كاردانەوەی گەورەی ناوخۆیی و ناوچەیی لێكەوتەوە.

لە ئێستادا لە هەژماری تایبەتی قەیس خەزعەلی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسراوە، ئەم هەژمارە بۆ ماوەیەكی كاتی راگیراوە.