پنتاگۆن ژمارەیەكی نوێ‌ ڕادەگەیەنێت ژمارەی بریندارە ئەمریكاییەكانی بۆردومانەكەی ئێران بەرزدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ دوای چەند هەفتەیەك لە بۆردومانە موشەكییەكەی سەر بنكەی سەربازی عەین ئەسەدی عیراقی كە سەربازانی ئەمریكایی تێدا جێگیراوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن)، بەرزبوونەوەیەكی نوێی ژمارەی برینداربوونى سەربازەكانی ڕادەگەیەنێت. وەزارەتی بەرگی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاندووە”ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریكاییانەی دووچاری لەرینەوەی مێشك بوون بەهۆی بۆردومانە مووشەكییەكەی ئێرانەوە بۆسەر بنكەی عەین ئەسەد لە عیراق لە مانگی […]