بۆریس جۆنسن: کار لەسەر سیستمێکی نوێ دەکەین بۆ پرسی پەنابەران

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-
کەمێک بەرلەئێستا بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەبۆنەی سەرکەوتنی پارتەکەی لەهەلبژاردنە گشتییەکەی دوێنێ وڵاتەکەیدا رایگەیاند، کار لەسەر سیستمێکی نوێ دەکەین بۆ پرسی پەنابەران.

ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکەی بریتانیا کۆتایی بە ئەگەری ئەنجامدانی  ریفراندۆمێکی دیکە هێنا بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی برێگزت

جۆنسن ئاماژەی بەوەشکرد،  ئەنجامی هەڵبژاردنە گشتییەکەی بریتانیا کۆتایی بە ئەگەری ئەنجامدانی  ریفراندۆمێکی دیکە هێنا بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی برێگزت.

پارتی پارێزگاران لەهەڵبژاردنە گشتییەکەی دوێنێی ئەو وڵاتەدا، لەسەدا 67.3-ی دەنگی بەشداربوانی بەدەستهێناوە کە زۆرینەی رەهای هەڵبژاردنەکەیە و بەوهۆیەشەوە بوە بەخاوەنی 368 کورسی پەرلەمانی.

ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەسەڵاتی یەکلایکردنەوەی برێگزتیان دەداتێ و مانگی داهاتو بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا جیادەکەنەوە

پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ئەو هەڵبژاردنە کە ئامانج لێی یەکلایکردنەوەی پرسی برێگزت بو، بۆریس جۆنسنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، ئەنجامی هەلبژاردنەکان دەسەڵاتی یەکلایکردنەوەی برێگزتیان دەداتێ و مانگی داهاتو بریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا جیادەکەنەوە.

 

لەبەرامبەردا، جێرمی کۆربینی سەرۆکی پارتی کرێکاران و رکابەری سەرەکی جۆنسن بۆ پرسی برێگزت، پاش راگەیاندنی ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکان کە پارتەکەی تەنها 199 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە رایگەیاند، لەخولی داهاتوی هەڵبژاردنەکاندا سەرکردایەتی پارتەکەی ناکات، بەوەش دەرفەتی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەدەستدەدات لەهەڵبژاردنی داهاتودا.