به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین هاوڵاتیانى سنورى ئیداره‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به راییكردنى چه‌ندین جۆر مامه‌ڵه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان، بۆ ئه‌وه‌ى چیتر پێویستیان به‌وه‌نه‌بێت بچنه هاتوچۆى سلێمانى. ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه له ئاگادارینامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست “میلله‌ت” كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى راپه‌ڕین ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌وڵ و ماندووبونی به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندان له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستده‌كرێت به به‌ستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان به هاتوچۆی سلێمانییه‌وه، كه ئه‌م مامه‌ڵانه‌ی خواره‌وه‌ى تیادا ئه‌نجام ده‌درێت؛ 1- گواستنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی 2- نوێكردنه‌وه‌ی ساڵانه 3- ده‌رهێنانه‌وه‌ی ساڵانه 4- گۆڕینی ژماره 5- گۆڕینی تابلۆ 6- وه‌رگرتنی غه‌رامه و كردنی غه‌رامه به قیست.
دوا نوێکردنەوە: 2019-12-02 00:00:00 - سەرچاوە: pukmedia