کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەش و هەوا و پلەكانی گەرمی ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیاوازەكاندا.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە 17 و نزمترین 10، سلێمانی بەرزترین پلە 13 و نزمترین 7، دهۆك بەرزترین پلە 15 و نزمترین 8، كەركوك بەرزترین پلە 18 و نزمترین 12 پلەی سیلیزییە.

پلەكانی گەرمای سبەی شەممە لە شارەكانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت؛ هەولێر بەرزترین پلە 16 و نزمترین 11، سلێمانی بەرزترین پلە 14 و نزمترین 8، دهۆك بەرزترین پلە 14 و نزمترین 8، كەركوك بەرزترین پلە 17 و نزمترین 13 پلەی سیلیزییە.