خەڵك – بەشی هەواڵ زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویدا. میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو زنجیرەیەك تەقینەوە لە ناوچەكانی (مەشتەل، زەعفەرانیە و ئەبودشیر)ی بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویانداوە. بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم تەقینەوەكان لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراون. ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربان، بەڵام تا ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان ئاماری زیانەكانی ئاشكرانەكردووە. ك.ج
دوا نوێکردنەوە: 2020-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک