تەندروستی گەرمیان دڵنیایی دەدات

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-22 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ڕێوشوێنەكانیان سەبارەت بەڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەوەیخستەڕوو:”ماوەی سێ هەفتەیە پلان و بەرنامەیان داناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە دیارترینیان توندوتۆڵكردنی چاودێریی تەندروستی بو لە خاڵە سنوورییەكان، لە ئێستاشدا و پاش بڕیاری حكومەتی ھەرێم بۆ داخستنی سنوورەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی […]