پۆستە ئیدارییەكانی سنوری سلێمانی گۆڕانكارییان تێدا ناكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-02-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ماوەی زیاتر لە شەش ساڵە زۆربەی پۆستە ئیدارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی گۆڕانكارییاندا تێدا نەكراوە، بەتایبەتی بەڕێوەبەرە گشتییەكان و پارێزگاكارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارەكان. دیمەن ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بابەتی ئاڵوگۆڕی پارێزگاكان و بەڕێوەبەرە گشتییەكان بابەتێكی حزبییە و بە ڕێككەوتن كراوە. وتیشی”ماوەكە ئەگەر دوو ساڵ بە دووساڵ بێت تەواوبووە، بەڵام […]