بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-مەسعوود بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئیندیپێندینتی عەرەبی باس لە گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق، ئامادەبوونی سەربازیی ئەمەریکا و نفووزی ئێران، پێوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ناوچە کێشەلەسەرەکان، پێوەندی لەگەڵ ڕەژیمی زایۆنی، شەڕی داعش و پاڵپشتەکانی دەکات.