سلێمانی؛ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێكەوە سێ كەس بونە قوربانی

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-13 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی تاسلوجە - سلێمانی، سێ كەس بونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند،"نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی  تاسلوجە - سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیا بەهۆی تیژڕەوییەوە كۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستداوە و چۆتە سایتی بەرامبەرو وەرگەڕاوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە،"بەهۆی روداوەكەوە شۆفێرەكە و دو سەرنیشن برینداربون".