گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوو ڕوودەدات. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەی چوار شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەكات تا ڕۆژی هەینی بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراو لە سەنتەری پارێزگاكان بە گشتی لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت جگە لە سەنتەری پارێزگای كەركووك . ئاشكراشیكرد، ڕۆژی هەینی بەرزترین پلەكانی گەرما دەست دەكات بە بەرزبوونەوە، ڕۆژی شەممەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما زیاتر دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیزی. […]

The post گۆڕانكاری لە كەشوهەوای هەرێم ڕوودەدات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.