SNN رێکخراوی ئەمنیستی نێودەوڵەتی رەخنە لە ئاسایشی هەولێر و دهۆک دەگرێت سەبارەت بە دەستگیرکردنی خۆپیشاندەران لە ساڵی رابردوودا بەتایبەت لە بادینان. رێکخراوەکە لە راپۆرتێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت: “دەبێت هەرێمی کوردستان کۆتایی بهێنێت بە کپکردنی خۆپیشاندانەکان لە رێگەی سوکایەتی یان دەستگیرکردنیانەوە، هەروەها دەستبەجێ ئەو کەسانە ئازادبکرێت کە لە ماوەی رابردوودا بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە دەستگیرکراون یان لەسەر چالاکییەکی مەدەنییان”. لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “ئاسایشی دهۆک ساڵی رابردوو زیاتر لە 100کەسی دەستگیرکردووە بەتایبەت لە ناوچەی بادینان کە تا ئێستا لانیکەم 30 کەسیان لە گرتووخانەدان”. وتووشیەتی: “بەدواداچوونمان بۆ 14 کەیس کردووە کە هێزی ئاسایش هاووڵاتییان لە شوێنی کارەکانیان یان لە ماڵەکانیان دەستگیرکردووە بەبێ ئەوەی فەرمانی […]
The post ئەمنیستی نێودەوڵەتی رەخنە لە ئاسایشی هەولێر و دهۆک دەگرێت appeared first on SNN.