مەسرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێم بگه‌ڕێندرێته‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2021-06-15 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سەرۆکی حکومەتی هەرێم رايگەياند: “لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێم بگه‌ڕێندرێته‌وه‌”. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە تويتێکدا رايگەياند: “ئەمڕۆ لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزيرانی عێراو گفتوگۆمان کرد دەربارەی پابەندبوونی هاوبەشمان بۆ راستەڕێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کرد”. وتيشی “خۆشحاڵم رایبگەیەنم كە گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێمی کوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حيساب دەکرێت بە (أثر رجعي)”. دەشڵێت: “سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین”.

The post مەسرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە رێکەوتنێك كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی هەرێم بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ appeared first on SNN.