پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی بە ناوی دیپلۆماتێکی ئەوروپی پاشگەز دەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2021-06-17 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دوای ئەوەی پارێزگاری دهۆک باسی لەوەکردبوو، کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم پارێزگای دهۆکی بە باشترین پارێزگای هەرێم و عێراق لە رووی ئازادی رادەربڕین ناوبردووە، بە ماوەیەکی کەم لەو لێدوانەی پاشگەز بووەوە و لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەستکاری ناوەرۆکی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی کردوە. پارێزگای دهۆک لە راگەیەنراوێکدا لە بارەی کۆبوونەوەی گەڵ کونسوڵی یەکێتی ئەوروپا لەهەرێم رایگەیاندبوو: “ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 16ی حوزەیرانی 2021، فێسنت پۆمپیۆ، كونسوڵی یەكێتیی ئەورووپا لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك كۆبۆتەوە و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی مرۆیی پەنابەران، بارودۆخی ناوچە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك، كێشەكانی پەیوەندیدار بەو وشكەساڵییەی دەڤەرەكەی گرتۆتەوە، پێكەوەژیانی خەڵكی دەڤەرەكە، ئازادیی […]

The post پارێزگاری دهۆک لە لێدوانێکی بە ناوی دیپلۆماتێکی ئەوروپی پاشگەز دەبێتەوە appeared first on SNN.